داوای رێكاری یاسایی دژی دەستدرێژیكارەكان دەكات
سەندیكای پزیشكان ئیدانەی سووكایەتیكردن بەپزیشكان دەكات

  2020-04-06 15:52      139 جار بینراوە        کۆمێنت

سەندیكای پزیشكان لەڕاگەیەندراوێكدا ئیدانەی سووكایەتیكردن پەپزیشكان دەكات و داوای گرتنەبەری رێكاری یاسایی دژی دەستدرێژیكاران دەكات.
دەقی راگەیەندراوەكەی سەندیكای پزیشكان...
بۆ/ لیژنەی ئۆپراسیۆنە‌كانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا/پارێزگای سلێمانی 
بابەت/ ناڕەزایی 
سڵاو رێز.... 
بەڕێزان تەواوی كەرتی تەندروستی ئەمڕۆ وەك سەربازی ون لەپێناو گەل و نیشتمانەكەیان بوونەتە قەڵغان و لەمەتەرێزی پێشەوەی بەرنگاربوونەوەی ئەم ئافاتە وەك ئەركێكی نیشتمانی گیانفیداو بێ پەروا دەجەنگن و ئەركەكانیان بەجێ دەگەیەنن. 
بەداخەوە ئەمڕۆ هاوڕێیەكمان (پزیشكی پسپۆڕی بێهۆشكاری ) لەكارەكەی گەڕاوەتەوەو ویستوویەتی بچێت بۆ كارێكی دیكە لەڕێگەدا مەفرەزەیەكی هێزەكانی ناوخۆ لای زیلە ‌سووتاوەكە زۆر نەشیاوانە مامەڵەیان لەگەڵ كردووەو ژمارەیەك لەكارمەندانی هێزەكان پەلامارو لێدان و سووكایەتیان پێكردووە. 
ئێمە وەك سەندیكای پزیشكانی كوردستان/لقی سلێمانی ئیدانەی ئەم مەشهەدە ناتەندروست و نایاساییە‌ دەكەین و چاوەڕێی لیژنە بەڕێزەكەتانین بۆ گرتنە بەری هەڵوێست و رێكاری یاسایی پشتبەست بەیاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان دەرهەق ئەو واقیعە نەشیاوە نامرۆڤانەیە !
لەگەڵ رێزدا.. 
سەندیكای پزیشكانی كوردستان/ لقی سلێمانی 
6-4-2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو