حكومەتی ئێران، چین بەشاردنەوەی راستییەكان تۆمەتبار دەكات

  2020-04-06 17:43      186 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی ئێران رەخنە لەچین دەگرێت كە تارانی لەمەترسی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاگادارنەكردووەتەوە.
كیانوش جیهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: ژمارەو ئامارەكانی تایبەت بەتووشبووانی كۆرۆنا كە لەسەرەتادا لەلایەن حكومەتی چین بڵاوكرایەوە، گاڵتەیەكی ئازار بەخشبوو بۆ تەواوی جیهان، وتیشی: دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەسەرەتادا راستییەكانیان لەبارەی ژمارەی تووشبووان، شاردەوە.
باسی لەوەشكرد، پاش ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەژمارەیەك وڵات بڵاوبوەوە، پشت بەستوو بەلێدوانی لێپرسراوانی چین پێشبینی دەكرا ڤایرۆسەكە جۆرێك لەئەنفلۆنزا بێت، بەڵام دواترو بەشێوەیەكی مەترسیدار لەزۆربەی وڵاتانی جیهان، بڵاوبووەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو