بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی: ئەوانەی بێڕێزیان بەرامبەر پزیشكەكەی سلێمانی كردبوو دەستگیركران و رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە

  2020-04-06 18:01      462 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هەموو ئەوانەی بێڕێزیان بەرامبەر پزیشكەكەی سلێمانی كردبوو دەستگیركران و رووبەڕووی یاساو دادگا دەكرێنەوەو بەناوی هێزە ئەمنیەكانی سلێمانیش داوای لێبوردن لەپزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەكەین.
لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: ئەو رووداوە نەخوازراوەی لەیەكێك لەخاڵەكانی پشكنین و چاودێریكردنی قەدەغەی هاتوچۆ روویدا رەفتارێكی ناشایستەی تاكەكەسی بووەو پێویستیشە لەسەر هەموولایەك رێز لەماندووبوون و شەونخونی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بگرن كە لەسەنگەری پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنان و داواش لەوەزارەتی ناوخۆ دەكات رێ بەهاتوچۆی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بدرێت كە وەك سەربازی ون لەخەمی پاراستنی سەلامەتی هەموولایەكدان، وتیشی: بەچاوی رێزەوە لەڕۆڵی ئازیزانمان لەكەرتی تەندروستی دەڕوانین و لەچەند رۆژی رابردووش هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی گوڵبارانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستیان كردو ئەم وێنە جوانە هیچ كەسێكی نابەرپرس ناتوانێت بیشێوێنێت و تەئكیدیش دەكەینەوە لەیەكخستنی زیاتری هەموو تواناكان بۆ جێبەجێكردنی رێنمایی و رێكارە تەندروستی و كارگێڕییەكان بۆ پاراستنی سەلامەتی هەموو لایەك.

سەرچاوە... سەتەلایتی گەلی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو