بافڵ تاڵەبانی: 6ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی بەرپرسیارێتی و بەردەوامیمانە لەسەر درێژەپێدان بەسیاسەتی حەكیمانەی چەپكە گوڵەكەی مام

  2020-04-06 21:38      160 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: ٦ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی بەرپرسیارێتی و بەردەوامیمانە لەسەر درێژەپێدان بەسیاسەتی حەكیمانەی چەپكە گوڵەكەی مام و بوژاندنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و لێكتێگەیشتن.
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ٦ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی بەرپرسیارێتی و بەردەوامیمانە لەسەر درێژەپێدان بە سیاسەتی حەكیمانەی چەپكە گوڵەكەی مام و بوژاندنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و لێكتێگەیشتن، دەشڵێت: لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شەرەفمەندانەتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عیراقییەكان. ئەمڕۆ كە ١٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر هەڵبژادنی سەرۆك مام جەلال وەك یەكەم سەرۆك كۆماری كورد لەمێژووی عیراقدا، كە وەك یەكەم پێشمەرگەش لەشاخەوە چووە سەرۆكایەتی و بەدورنماو بیروباوەڕی شۆڕشگێری خەباتی گەیاندە كەناری ئارام و قۆناغێكی نوێی حكومڕانی لەهەرێم و عێراق هێنایە ئاراوە. 
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، ئێمەی هەڵگری مەشخەڵەكەی هەڤاڵ مام جەلال ئەركمانە هەموو تواناكان یەكبخەین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە سەختەداو زیاتر پابەندبین بەڕێنمایی و رێكارە تەندروستییەكانەوە لەپێناو سەلامەتی هەموولایەك، ئەگەر چی بەرچاوڕوونم لەخراپیی دۆخی گوزەرانی خەڵك و خەمەكانیان، بەڵام دەبێت پێكەوە لەخەمی ئاساییكردنەوەی ژیانی رۆژانەمان بین، وتیشی: دڵنیاشبن ئێمە خزمەتكار دەبین و لەخەمی زیاتری خەڵكدا هەموو تواناكان دەخەینە كار. 
سڵاو لەگیانی پاكی شەهیدان و ئەو سەرۆكەی بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانەی دژی ستەم و زۆرداری داهێنا 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو