وەزارەتی پێشمەرگە پرۆسەی چاكسازی و خۆرێكخستنەوەی هێزەكانی تاوتوێكرد

  2020-04-07 17:28      370 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێك لەكۆبوونەوەكە

گفتوگۆكردن لەسەر دواین پێشهات و رووداوەكانی ناوچەكەو پرسی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و ئامادەسازی و بەجێگەیاندنی ئەركی پێشمەرگە هاوشان لەگەل تیمەكانی تری بەرەنگاری ڤایڕۆسی كۆڕۆنا  لەهەرێم، تاوتوێكردنی ئەو ئەگەرانەی لەماوەی داهاتوودا بەهۆی قەیرانی ئابووری هەرێم و ناوچەكە و جیهان دێنە پێشەوە، تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری پێشمەرگەو فەرماندە باڵاكانی وەزارەت و یەكەی 70 و 80 ی پێشمەرگە بوو.
لەو كۆبوونەوەیەدا بەوردی گفتوگۆكرا لەسەرئامادەكاری بۆ ئەو ئەگەر و پێشهاتانەی دێنە پێشەوە. هەروەك تاوتوێی پرۆسەی چاكسازی و خۆرێكخستنەوەی هێزەكان كرا، وەك یەكێك لەئەولەوییەتەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
هەمووان هاوڕابوون لەسەر پابەندبوونی زیاتر بەرێنماییە تەندروستیەكان لەناو هێزەكانی پێشمەرگە و دانانی ستراتیژو بەرنامەی نوێ بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبونەوەی ئەو ئەگەر و پێشهاتانەی دێنە پێشەوە، هاوكات تاوتوێی كاتی ئەركی پێشمەرگە لەسەنگەر و لیواكان و شێوازی هاتن وچون و مانەوەیان خرایە بەرباس.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو