ئەڵمانیا دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەری كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

  2020-04-08 20:55      386 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی ڕێنماییەكانی پەیمانگەی فیدرالی دەرمان و پێداویستی نۆژداری، ئەڵمانیا چارەسەری remdesivir  بۆ چارەسەری توشبوانی كۆرۆنا بەكار دەهێنێت.
پەیمانگەی فیدرالی دەرمان و پێداویستیەكانی نۆژداری ڕەزامەندی پیشاندا لەسەر بەكارهێنانی كەبسول و دەرزی"ریمیدیسیفیر"و لەڕاگەیاندنێكدا ئاشكرایكرد لە ئێستەدا نزیكەی 1.5 ملیۆن كەپسول لەبەردەستادایەو ئەم بڕەش 140.000 نەخۆشی توشبوو بەكۆرۆنا دەتوانێ سودی لێ ببینێ.. لەڕاگەیاندنەكەدا  هاتوو ئەم كەپسولە بۆ ڕووبەروو بونەوەی پەتایەو گۆڤاری فوكس پشتڕاستیكردۆتەوە لەئێستەدا ئەڵمانیا بڕیاریداوە بۆ چارەسەر بەكاری بهێنێت.
ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی كە بە EMA ناسراوە سەبارەت بە بەكارهێنانی ئەم دەرمانە ڕێنمایی دەركردەوە بۆ بەكارهێنانی لەسەر ئەو كەسانەی كەنەخۆشی مەترسیداریان هەیە. بەكارهێنانی ئەم دەرمانەش لەچارەسەری كۆرۆنادا وەك مادەیەكی چالاك لەدوای ئەوە دێت كەهەموو ئەلتەرناتیڤەكانی چارسەر لەپێشتردا شكستی هێناوە، لەم بارەیەوە لەگۆڤاریBusiness Insiderدا چەندین وتاری زانستی بڵاوكراوەتەوەو ئەوانەی بایەخ بەم بوارە ئەدەن دەتوانن سودی لێ ببینن.
تا ئێستا "كوتان" یان دەرمانێكیتری باوەڕپێكراو بوونی نیە كەبیسەلمێنێ لەدژی پەتا ڤایرۆسیەكانە، بەڵام ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی ڕایگەیاند ئاماژە سەرەتاییەكان ئەوە دەگەیەنێت دەرمانی"ریمیدیفایەر" لەدژی نەخۆشی Covid-19 كاریگەری هەیە لەگەڵ ئەوەشدا ڕێنماییانداوە ئەو دەرمانە نابێ بۆ ئەوانە بەكاربهێندرێت كە نەخۆشی سەخت و درێژخایەنیان هەیە، هەر وەها بۆ ئەوانەیە كە پێشتر هەموو شێوازەكانی چارسەری بۆ گیرابێتەبەر لەحاڵەتی لەم جۆرەشدا ئەو كۆمپانیایەی كە دەرمانەكە بەرهەم دەهێنێت ئەركی تێچووی  نەخۆشەكان دەخاتە ئەستۆی خۆی.
لەئێستەدا ئەڵمانیا پێیوایە دەرمانی "ئیفیجان" كەبەدەرمانی ئەنفلۆنزای یابانی ناسراوە یارمەتیدەرێكی گرنگە بۆ توێژینەوە لە Covid-19 ئەڵمانیا بڕێكی زۆر لە"ئیڤیجان"ی یابانی هاوردەكردووەو بەرلەوەی كاریگەرییەكانی ئەم دەرمانەش ڕابگەیەندرێت پسپۆڕان پێیانوایە دەبێ چاوەڕوانی چارسەری حاڵەتەكانی Covid-19 بكرێت لەسەر ئەو نەخۆشانەی كە بەقورسی یان مام ناوەندی گرتویانە.
ئەم تاقیكردنەوەیەش بەپێی زانیارییەكان لەمانگی حوزەیراندا لەسەر ئاستی ئەڵمانیا ئەنجام ئەدرێت و لەم بارەیەوە ڕەزامەندی لەسەر سێ ڕێكار پیشاندراوە وەك ئەوەی جەختیان لێكردۆتەوە بەپێی گۆڤاری "Ärzteblatt" سەبارەت ئەم دەرمانانە مەترسی هەیە لەسەر كاری جگەرو گورچیلە بۆنمونە ئەگەری ئەنزیمی زیادە لەجگەری نەخۆشەكەدا بۆیە ڕێنمایی ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی EMA ئەوەیە ئەو دەرمانە نابێ بۆ ئەو نەخۆشانە بەكاربێت كەنەخۆشی گورچیلەو جگەریان هەیە.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانی: 
س:  "Ärzteblat, INSIDER BUSINESS


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو