زورفی بڕیاری كۆتایی دەدات

  2020-04-09 10:42      296 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە ئەمڕۆعەدنان زورفی، لە وتارێكدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێكهێنانی حكومەت یەكلا بكاتەوە.
بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-4- 2020،، لەوتارێكدا عەدنان زورفی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێكهێنانی حكومەت یەكلابكاتەوە و بەپێی هەندێك سەرچاوەی سیاسی ئاگادار، زورفی بە نیازە دەستبەرداری راسپاردنەكەی بێت.
ئەمەش دوای رێككەوتنی كوتلە شیعەكانە لەسەر كاندیدكردنی مستەفا كازمی و كورد و سوننەش پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو كاندیدە راگەیاندووە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ، سەرۆك كۆمار، كازمی بۆ پێكهێنانی حكومەت رابسپێرێت.
پێشتریش هەرێمی  كوردستان بە فەرمی و لە رێی راگەیەندراوێكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا كازمی دەربڕیبوو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو