مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی كامەران سەید مەجید دەكات

  2020-04-09 14:15      285 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی كامەران سەید مەجید دەكات .دەقی پرسەنامەكە..
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەڤاڵ كامەران سەید مەجید، تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرین، برای هەڤاڵ كاك  دلێری سەید مەجید و جەزای سەید مەجید،  له وڵاتی بریتانیا لە شاری لەندەن، ماڵئاوایی یەكجارەكی كرد. 
هەڤاڵ كامەرانی سەید مەجید تێكۆشەر و پیشمەرگەی دێرینی ڕۆژانی سەختی خەباتی یەكێتی و گەلەكەمان بوو، بەشی زۆری تەمەنی لەو پێناوەدا بەخشی. 
بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هەموو لایەك دەكەین، بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و پابەندبوون بەڕێكارەكانی خۆپارێزی، بنەماڵە بەڕێزەكەیان مەراسیمی پرسە دانانێن و سوپاسی پەرۆشی و هاوخەمی هەموولایەك دەكەن. 
ڕاگەیاندنی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو