نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو به‌رزبووه‌وه‌

  2020-04-09 15:07      876 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 33.59 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد، ئه‌وه‌ش چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی‌ ئۆپیك‌و چه‌ند وڵاتێكی‌ تری‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ نه‌وت.
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان‌و هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی‌ جێهان، ئه‌ندامانی‌ ئۆپیك‌و چه‌ند وڵاتیچكی‌ تری‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ نه‌وت، كۆببنه‌وه‌.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ پادشای‌ سعودیه‌دا كردووه‌و ئه‌ویش قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ روسیا كردووه‌، بۆئه‌وی‌ ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت بۆ زیاتر له‌ 10 ملیۆن به‌رمیل بۆ بازاڕه‌كانی‌ جیهان كه‌م بكه‌نه‌وه‌. 
كاتژمێر 3:02ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی‌ نیسان، به‌كاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 33.59 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 25.93 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.

سه‌رچاوه‌: ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو