راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌.. ئاماری چاكبوونه‌وه‌ دڵخۆشكه‌ره‌

  2020-04-09 17:08      244 جار بینراوە        کۆمێنت
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری نوێی له‌ باره‌ی كۆرۆنا راگه‌یاند و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، کۆی گشتی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووه‌ (311) تووشبوو.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (45)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6819) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1533) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (754) لە هەولێر، (46) لە سلێمانی، (646) لە دهۆك، (48) لە هەڵەبجە، (9) لە گەرمیان، (22) لە راپەرین، (8) کۆیە و (5286) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خێزانه‌كانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (56) هاووڵاتی.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1295) پشکنین ئەنجام دراوە، (1047) هەولێر، (148) سلێمانی، (100) دهۆك.
دەرەنجام (2) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

* پارێزگای هەولێر (1) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (38) ساڵ و دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانە.

* پارێزگای هەڵەبجە (1) پۆزەتیڤ، کوڕێکی تەمەن (20) ساڵ و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.

3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (311) تووشبوو،  لەناویاندا (3) مردن هەیە و (135) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
9ی نیسانی2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو