هێرۆخان سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ كامه‌ران سه‌ید مه‌جید ده‌كات

  2020-04-09 22:53      126 جار بینراوە        کۆمێنت
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

بە ناوی یەزدانی مەزن و میهرەبانەوە

بەرێزان خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەر کاک کامەران
برای بەرێزم کاک دلێر سەید مەجید
برای بەرێزم کاک جەزا سەید مەجید
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی پێشمەرگەی دێرین کاک(کامەران سەید مەجید)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
لە دەستدانی کاکە کامەران، یەكێك لە پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکانی گەلەكەمان‌ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جێگەی غەم و دڵتەنگیمانە.
لە پەروەردگارمان داوایە‌ ئۆقرەیی و خۆڕاگرییش بە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، گیانی کۆچکردووش بە بەهەشتیی بەرینی شاد بكات، لەهەموو ناخۆشییەک بەدوور بن.


ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیـە راجــعــون

                 هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو