تیرۆریستانی‌ داعش له‌ خورماتوو دوو چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبییان كوشت

  2020-04-09 23:17      156 جار بینراوە        کۆمێنت
دوو چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌و هێرشه‌دا كوژراون

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، تیرۆریستانی‌ داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر پێگه‌یه‌كی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ نزیك قه‌زای‌ خورماتوو و دوو چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبییان كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ به‌ PUKNOWی‌ راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ داعش هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سدیق له‌ نزیك شارۆچكه‌ی‌ خورماتوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دوو چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌و هێرشه‌دا كوژراون.
دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ریش، تیرۆریستانی‌ داعش په‌لاماری‌ ناحیه‌ی‌ كوڵه‌جۆیان داو له‌ئاكامدا سێ‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو