وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ كوێت: مه‌كسیك رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ "ئوپیك+"ی‌ په‌كخستووه‌

  2020-04-10 10:55      193 جار بینراوە        کۆمێنت
مه‌كسیك رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ "ئوپیك+"ی‌ په‌كخستووه‌

خالید ئه‌لفه‌زڵ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ كوێت رایگه‌یاند كه‌ مه‌كسیك رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ "ئوپیك+"ی‌ په‌كخستووه‌.
دوێنی‌ پێنجشه‌ممه‌ 9ی‌ نیسان، وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی‌ ئوپیك‌و چه‌ند وڵاتاێكی‌ تری‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ نه‌وت كه‌ به‌ ئوپیك+ ناسراون، له‌رێی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی‌ كه‌مكردنه‌وه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی‌ جیهان‌و سه‌ره‌نجام به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت.
وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ كوێت له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: نوێنه‌ری‌ وڵاتانی‌ به‌شداربوو له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنێ‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن كه‌ رۆژانه‌ 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا كه‌مبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام مه‌كسیك رازی‌ نه‌بوو رۆژانه‌ 400 هه‌زار به‌رمیل له‌ به‌شه‌ هه‌نارده‌ی‌ خۆی‌ كه‌م بكاته‌وه‌، به‌وه‌ش رێككه‌وتنه‌كه‌ په‌كخرا.
له‌به‌رانبه‌ردا، مه‌كسیك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ رۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر هه‌نارده‌بكات، نه‌ك 400 هه‌زار به‌رمیل.
له‌دوای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا‌و نه‌گوونجانی‌ سعودیه‌و روسیا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت، نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا هه‌ره‌سیهێناو تا ئاستی‌ 20 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زی‌، له‌ئێستاشدا نرخی‌ نه‌وتی‌ برینت له‌ده‌وروبه‌ری‌ 31 دۆلاردایه‌.

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز و RT
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو