دۆناڵد ترەمپ: هه‌واڵی‌ دڵخۆشکەر لەبارەی چارەسەری کۆرۆنا به‌ڕیوه‌یه‌

  2020-04-10 15:16      604 جار بینراوە        کۆمێنت
دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، له‌كاتی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ پێشووتردا

سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی‌ وڵاتەکەی چاره‌سه‌رێكی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزیووه‌ته‌وه كه‌ رێگره‌ له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌کە له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر.
دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا روونیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌واڵی‌ دڵخۆشکەر به‌ڕێوه‌یه‌ و ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ به‌مزووانه‌ تاقیده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌ زووترین كات ئاشكرا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ تا ئێستا 19 چاره‌سه‌ری جیاواز له‌ ئه‌مریكا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دان تاوه‌كو به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزریته‌وه‌.
تائێستا 468 هەزار و 895 کەس له‌ ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 16 هەزار و 697 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 25 هەزار و 928 کەس چاکبوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو