سودە كانى نەعنا بۆ تەندروستی

  2020-04-23 14:12      341 جار بینراوە        کۆمێنت

نەعنا جۆرێکە له سەوزە کە دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین و سودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی، دەتوانیت هەفتەی دو بۆ سێ جار بە فرێشی یان بە کوڵاوی بیخۆیت بۆ ئەوەی جەستەت لە چەندین نەخۆشی پارێزراو بێت، ماڵپەری yawmiyati لە گرنگترین سودەکانی نەعنای خستوەتەڕو

1- وەکو چارەسەر بەکاردەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری قۆلۆن، جەستە ئارام دەکاتەوە.

2-تامی نەعنا دەردراوی لیکە رژێنەکان زیاد دەکات لە دەمدا، بەدهەرسی چارەسەر دەکات و یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدات.

3- هەستیاری ریخۆڵە چارەسەر دەکات لە منداڵ و گەورەدا.
 
4- ئازار و ژانی گەدە کەمدەکاتەوە.
5- هەوکردنی دەم کەمدەکاتەوە بەکتریاکان لەناودەبات، دەم و ددان بەتەندروستی دەهێڵێتەوە.

6- بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.

7- وەکو چارەسەری بۆ خەمۆکی بەکاردەهێنرێت، بۆنەکەی یارمەتی  ئارامکردنەوەی دەرون و جەستە دەدات، فشاری دەرونی کەمدەکاتەوە، هەروەها هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا زیاد دەکات کە بە هۆڕمۆنی دڵخۆشی ناسراوە.
 
8-  دژی شێرپەنجە دەجەنگێت، بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست، سی و پرۆستات.

9- کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازار، بەتایبەتی ئازاری ماسولکەکان، سەرئێشە، ئازاری گەدە.
10- نەعنای فرێش چارەسەر دڵتێکەڵهاتن دەکات و نیشانەکانی کەمدەکاتەوە.

11- بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، ڤیتامین C، D، E، کەمێک ڤیتامین B، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

12- یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات، کاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی کێشی جەستە.

13- یادەوەری بەهێزدەکات و دژی بیرچونەوەیە، خانەکانی مێشک چالاک دەکات.

14- چارەسەری خێرای هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەکات، هەوکردنی قورگ و لوت و گەرو کەمدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو