هۆشداری دەدرێت لەڕەوشی ئەمنی سێ‌ پارێزگای عیراق

  2020-05-01 17:25      321 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆشداری دەدات لەڕەوشی ئەمنی ٣ پارێزگای عیراق.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ڕەوشی ئەمنی پارێزگاكانی (سەڵاحەدین و دیالە و ناوچەكانی باشوری كەركوك) ناجێگیرە و شانە نووستووەكانی داعش خۆیانیان تێدا ڕێكخستووەتەوە و بە ئاشكرا چالاكییەكانیان دەستپێكردووەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوشكردووە، چالاكییەكانی ئەم دواییەی ئەو گروپە تیرۆریستیە لەو سێ‌ پارێزگایە ئەوە دەردەخەن كە داعش دەستی بەسەر توانا لۆجستی و تەكنییەكاندا گرتووە و كۆمەكی داراییان پێدەگات، بێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر سەرچاوەی ئەو هاوكارییانە ئاشكرا بكات.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتكردووەتەوە كە (عەبدوڵا قارداش) جێگرەوەی ئەبوبەركر بەغدادی دزەیكردبێتە ناو خاكی عیراق و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، شوێنی خۆحەشاردانی "قارداش" زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی سەرقاڵكردووە و دەزگا هەواڵگرییەكان لە هەوڵی گەڕانن بە دوایدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو