سەرەڕای ناكۆكی سووننەكان، كارنامەی كابینەكەی كازمی پەسەندكرا

  2020-05-02 14:49      307 جار بینراوە        کۆمێنت

كارنامەكەی مستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بۆ قۆناغی گواستنەوە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت لەئەنجومەنی نوێنەران پەسەند كرا.
سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایكردووە، كارنامەكەی كازمی بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی لەقۆناغی گواستنەوە پێداچوونەوەی بۆ كراوەو پەسەند كراوەو دەخرێتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و فراكسیۆنەكان بۆ پێدانی متمانە.
حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لەلایەن ئەو لیژنەیەوە دیراسەی كارنامەی كابینەكەی كازمی كراوە كە جەختكراوەتەوە لەسەر (هەڵبژاردنی پێشوەخت و دەنگدان بەپرۆژە یاسای بودجەو كۆنترۆڵكردنی كۆرۆناو رووبەڕبوونەوەی گەندەڵی و مامەڵەكردن لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و چارەسەری قەیرانی ئابووری).
نوێنەرەكانی سوننەش ناكۆكییان لەسەر وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت هەیەو رایانگەیاندووە: لەكارنامەكەی كازمیدا بەرچاوروونیی نییە لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەخت و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ ناوچە ئازادكراوەكان، بەڵام تا ئێستا فراكسیۆنە كوردییەكان هەڵوێستێكی رەسمییان لەسەر كارنامەكەی كازمی نییە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو