وەزارەتی نەوتی عیراق هەناردەو داهاتی مانگی نیسان ئاشكرادەكات

  2020-05-02 16:37      170 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایدەكات، بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیای سۆمۆ هەناردەی نەوت لەمانگی نیساندا 103 ملیۆن و 144 هەزارو 911 بەرمیل بووەو داهاتەكەشی ملیارێك و 423 ملیۆن و 499 هەزار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، هەناردەی نەوت لەمانگی نیساندا 103 ملیۆن و 144 هەزارو 911 بەرمیل بووەو داهاتەكەشی ملیارێك و 423 ملیۆن و 499 هەزار دۆلار بووە، دەشڵێت: لەكێڵگەكانی نەوتی باشوورەوە 100 ملیۆن و 532 هەزار و 427 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە، لەكێڵگەكانی كەركوكیشەوە لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە 2 ملیۆن و 287 هەزار و 165 بەرمیل بووە، لەڕێگەی ئوردنیشەوە 325 هەزارو 319 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.
لەڕاگەیەنراوەكەشدا هاتووە: كۆی گشتی هەناردەی نەوت رۆژانە 3 ملیۆن و 438 هەزار بەرمیل بووەو هەر بەرمیلێكیش بە13 دۆلارو 80 سەنت فرۆشراوە.
ئاشكراشیدەكات، لەمانگی ئازاری رابردوو هەناردەی نەوت 3 ملیۆن و 390 بەرمیلی رۆژانە بووەو داهاتەكەشی نزیكەی 3 ملیار دۆلار بووە، لەكاتێكدا لەمانگی شوباتدا داهاتی نەوت 5 ملیار دۆلار بووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو