داعش هێرشى كرده‌ سه‌ر كه‌ربه‌لا

  2020-05-03 09:43      367 جار بینراوە        کۆمێنت

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی شانه‌ی ئه‌منی عیراق، تیرۆریستانى داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شاره‌دێى نوخه‌یب له‌رۆژئاواى كه‌ربه‌لا.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، هێرشه‌كه‌ له‌بیابانى ئه‌نباره‌وه‌ كراوه‌ و تیرۆریستان ویستوویانه‌ له‌نوخه‌یب و كه‌ربه‌لا نزیك ببنه‌وه‌، به‌ڵام  فرقه‌ى عه‌باس به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕ و پێكدادان دروست بووه‌، لەئەنجامدا سێ پۆلیس و کەسێکی سڤیل کوژران و دوو پۆلیس و پێنج هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ لەهێرشێکی داعشدا بۆ سەر ناوچەی مکێشیفە لەپارێزگای سەڵاحەدین، 10 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
هاوکات چاودێرانى سیاسى پێشبینى ده‌كه‌ن، رێكخراوى تیرۆریستى داعش بارودۆخی خراپى عێراق بكه‌نه‌ هه‌لێك بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ى خۆیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو