دەوڵەتی یاسا دەنگ بەكابینەكەی مستەفا كازمی نادات

  2020-05-03 15:14      154 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رەتیكردەوە دەنگ بەكابینەكەی مستەفا كازمی بدات و دەڵێت پێكهێنانی حكومەتەكە لەگەڵ ئاواتەكانی خەڵك یەكناگرێتەوە.
لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت دەنگ بەكابینەكەی مستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی نادەن، چونكە کاندیدەکانی وەزارەتەکان لەگەڵ ئاوات و داواكارییەكانی خەڵكی عێراق یەكناگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەكاتی دانوستانەكاندا بۆ پێكهێنانی كابینەكە لەسەر ئەوە رێككەوتن كە سەرۆكی راسپێردراو لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكاندا بەیەك نەهج بێت، بەتایبەت لەدانانی كەسانی لێهاتوو دەستپاك و دڵسۆز لەخەڵكی عێراق، بەڵام ژمارەیەك لەو كاندیدانە لەگەڵ ئاوات و داواكارییەكانی خەڵكی عێراق یەكناگرنەوەو مەرجی لێهاتوویی و دەستپاکییان تێدا نییە، بۆیە وەك دەوڵەتی یاسا دەنگ بەو كابینەیە نادەن. 

 

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو