بڕیار لەسەر كابینەكەی مستەفا كازمی دەدرێت

  2020-05-04 11:15      200 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە سبەی سێشەممە 5-5-2020، پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە كابینەی مستەفا كازمی كۆببێتەوەو كوردو سوننەش دەنگ بە كابینەكە دەدەن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئامادەكارییەكانی بە كۆتا هێناون بۆ ئەوەی سبەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە كابینەی مستەفا كازمی كۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی سەرۆكایەتی پەرلەمان كات و كارنامەی كۆبوونەوەكەی بڵاو نەكردۆتەوە.
چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوەشكردووە، لایەنەكانی سوننە لارییان نییەو بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەن بۆ دەنگدان بەو كابینەیە.
هاوكات تەها حەمەد ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن و ئەمڕۆش پەرلەمانتارانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا بۆ دەنگدان بە كابینەی مستەفا كازمی.
پێشتر هەریەك لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆكایەتی نووری مالیكی و هاوپەیمانی نیشتمانی، بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەللاوی بڵاویان كردبۆوە، بەشداری لە كابینەی مستەفا كازمی ناكەن و لە پەرلەمانیش دەنگ بە كابینەكە نادەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو