پارێزگاری سلێمانی قۆناغێكی دیكەی ئاسایی بوونەوەی ژیانی راگەیاند

  2020-05-05 11:05      658 جار بینراوە        کۆمێنت

پارێزگاری سلێمانی قۆناغێكی دیكەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵكی راگەیاندو دەڵێت، كاتی ئەوەیە بە كاركردنی شەوانەو رۆژانە قەرەبووی زیانەكان بكەینەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ داوای رەواو كارو كەسابەت و ژیانی شكۆمەندانەو چارەسەركردنی خەم و گرفت و كێشەكانتانین، پێكەوە قۆناغە سەخت و مەترسیدارو هەڕەشە گەورەكانی كۆرۆنامان گەیاندە قۆناغێكی باش.
باسی لەوەشكرد، دەبێت بەردەوام پێكەوەبین، بۆ ئەوەی بەهەموومان دۆخی بژێوی خەڵك و ئابووریی دەوڵەتیش بەهەمان گیان و ئامانج و ئیرادەو سووربوون و بەردەوامبوون چارەسەربكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیتر كاتی ئەوەیە بەكاركردنی شەوانەو رۆژانەی بەردەوام، لەگەڵ پاراستنی تەندروستیی تاك و گشتیی و پابەندبوونمان بە رێنمایی و رێكارە تەندروستییەكانەوە، قەرەبووی بەشێك لە زیان و نەهامەتییەكانی رۆژانی رابردوو، هەفتەو مانگەكانی پێشوو، بكەینەوە، لە كۆتایدا وتیشی: بەیەكەوە دەستمانپێكرد، بەیەكەوە خۆمانپاراست، بەیەكەوە كارمانكرد، هەر بەیەكیشەوە سەردەكەوین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو