كۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەك ئاراستەی رێباز بێركۆتی دەكات

  2020-05-06 09:25      142 جار بینراوە        کۆمێنت

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی، پرسەنامەیەك ئاراستەی رێباز بیركۆتی دەكات بەهۆی كۆچی دوایی دایكیەوە.
دەقی پرسەنامەكە...
برای بەڕێزم هەڤاڵ رێباز بێركۆتی
‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، دایە سۆرێ ژنێكی قارەمان و تێكۆشەر بوو، دایكێكی میهرەبان بوو، ڕۆڵەكانی خۆی بۆ نیشتمان و كوردایەتی پەروەردە كرد.
‎بۆ كۆچی دوایی ئەم ژنە تێكۆشەرو خانەدانە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هاوبەشی خەمتانم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان بێ، خوای گەورە سەبووریتان بداو كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
إنا لله وإنا الیە راجعون
‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی 
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو