راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی، پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەمالەی كۆچكردوو دەكات

  2020-05-06 09:34      167 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی كۆچی دوایی ئیرەجی كەشكۆڵی، كەسایەتی ناوداری ئێرانی و دۆستی دێرینی (سەرۆك مام جەلال)، راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەمالەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە (ئیرەجی كەشكۆڵی) كەسایەتی ناوداری ئێرانی و دۆستی دێرینی (سەرۆك مام جەلال) لەفەرەنسا كۆچی دوایی كرد، لەم بۆنە خەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە نیشتمانپەروەرەكەیان دەكەین.
(ئیرەجی كەشكۆڵی) كەسایەتیەكی ناوداری ئێرانی و خەباتكارێكی دێرین و سیاسەتمەدارێكی بەئەزمون بووەو لەساڵانی شەستەكانی سەدەی رابردوودا دۆستایەتییەكی بەهێزی لەگەڵ  (سەرۆك مام جەلال ) بنیاتناوە.
(ئیرەجی كەشكۆڵی) دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری پاریس لەفەرەنسا كۆچی دوایی كرد، بەمەش گەلی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دۆستێكی دێرینی لەدەستدا. 
رۆحی شادبێت.
انا لله وانا الیە راجعون
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو