وەفدی هەرێم لەگەڵ وەفدی باڵای وزەی حكومەتی عیراق كۆدەبێتەوە

  2020-05-06 09:57      110 جار بینراوە        کۆمێنت

وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا، لەگەڵ وەفدی باڵای وزەی حكومەتی عیراق تایبەت بە دۆسیەی نەوت و بودجە كۆدەبێتەوە.
فارس عیسا، نوێنەری حكومەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 6-5-2020، وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ لیژنەی باڵای وزە بەسەرۆكایەتی سامر غەزبان وەزیری نەوت  و جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و بەشە بودجەو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. وتیشی: دوای ئەو كۆبوونەوەیە لەگەڵ ئەندامانی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبنەوە.
فارس عیسا باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ دەرئەنجامی كۆبوونەوەو پێشنیازەكان دەریدەخەن كە رێككەوتن دەكرێت یاخود نا، ژمارەیەك پێشنیاز هەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو