ئەمڕۆ بۆ دەنگدان بە كابینەكەی كازمی پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

  2020-05-06 10:31      137 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 6-5-2020، پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی مستەفا كازمی كاندیدی راسپێردراو، بۆ كابینەی نوێی حكومەتی عیراق كۆببێتەوە.
دانیشتی تابیەت لەسەر دەنگدان بە كابینە وزاریە نوێكەی مستەفا كازمی راسپێردراو ئەنجام دەدرێت، لە ئێستاشدا فراكسیۆنە كوردیەكان گەڕاونەتەوە بەغدا، بۆ بەشداری كردن لەو دانیشتنەدا.
بڕیارە دانیشتنەكەی پەرلەمانی عیراق لە كاتژمێر نۆی بەیانی دەست پێبكات و تیایدا سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، لەگەڵ كارنامەو وەزیرەكانی حكومەتەكەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەنگیان پێبدرێت.
بەپێی ئەو نوسراوەش كە لەمیدیا عیراقییەكان بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی دارایی  كە پشكی كوردە ئەو پۆستە لە كورد وەرگیراوەتەوەو هاوكات كاندیدی وەزارەتەكانی دەرەوەو نەوتی تیادانیە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو