په‌رله‌مانی‌ عیراق كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی‌ مسته‌فا كازمی‌ په‌سه‌ندكرد

  2020-05-07 01:27      156 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی‌ مسته‌فا كازمی‌ كۆتاییهات.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ PUKNOW، وێڕای‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مسته‌فا كازمی‌،‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق متمانه‌ی‌ به‌خشی‌ به‌ 15 وه‌زیر، له‌كۆی‌ 22 وه‌زاره‌ت.

ئه‌مه‌ش ناوی‌ ئەو وه‌زیرانه‌یه‌ كه‌ متمانه‌ی‌ په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا:
1.    نەبیل عەبدولساحیب، وەزیری خوێندنی باڵا
2.    عەلی حەمید، وەزیری پەروەردە
3.    نازەنین محەممەد وسوو، وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌
4.    جومعە عناد، وەزیری بەرگری
5.    عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ
6.    عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی
7.    خالید نەجم، وەزیری پلاندانان
8.    حەسەن محەممەد، وەزیری تەندروستی
9.    مەنهەل عەزیز، وەزیری پیشەسازی
10.    ئەرکان شەهاب، وەزیری پەیوەندییەکان
11.    عادل حاشووش، وەزیری کار
12.    ماجد مەهدی، وەزیری کارەبا
13.    عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوان
14.    مەنهەل عەزیز، وەزیری پیشەسازی
15.ئەرکان شەهاب ، وەزیری گواستنەوە 
دەنگدان لەسەر کاندیدەکانی وەزارەتی نەوت و دەرەوە دواخرا

ئەو وەزیرانەی رەتکرانەوە:

1.    عەبدولڕەحمان مستەفا فەتاح، کاندید بۆ وەزیری داد
2.    عەلی نەوار نەسیف، کاندید بۆ وەزیری بازرگانی
3.    هاشم ساڵح، کاندید بۆ وەزیری رۆشنبیری
4.    عەلی ئیسماعیل، کاندید بۆ وەزیری کشتوکاڵ
5.    حیکمەت ناسر، کاندید بۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەران

 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو