بانكی رافیدەین هۆشداری دەدات

  2020-05-07 13:22      221 جار بینراوە        کۆمێنت

بانكی‌ رافیدەین هۆشداری‌ دەداتە فەرمانبەران لەوەی‌ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند پەیجێك بەناوی‌ بانكەكەوە هەواڵی‌ دروستكراو سەبارەت بە پێدانی‌ سلفە بە فەرمانبەران و كارمەندانی‌ وەزارەتەكانی‌ ناوخۆ و بەرگری‌ بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە7-5-2020، نووسینگەی‌ راگەیاندنی‌ بانكی‌ رافیدەین لەڕاگەیەندراوێكدا داوای‌ لە فەرمانبەران كرد كە باوەڕ بەو هەواڵانە نەكەن كە ئەو پەیجانە بڵاویدەكەنەوە و هەواڵەكان لە سەرچاوە راستەكانەوە وەربگرن.
ئاماژەی‌بەوەشكردووە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوونی‌ چەند پەیجێك بەدیكراوە كە باس لەپێدانی‌ قەرز و سلفە بە فەرمانبەران دەكەن كە راست نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، كە تاكە لایەن كە رێگاپێدراوە بە پێدانی‌ قەرز و سلفە، بانكی‌ رافیدەینە و هەر كەسێك مەرجەكانی‌ تێدایە دەتوانێت بۆ وەرگرتنی‌ داواكاری‌ پێشكەش بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو