یەكێتیی و بزوتنەوەی ئیسلامی جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان دەكەنەوە

  2020-05-07 15:27      140 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە (7/5/2020) مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پێشوازی لەوەفدێكی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان كرد، بەسەرۆكایەتی (كامیل حاجی علی) بەرپرسی دەستەی كارگێر، كەبەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لەسەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمی (ی.ن.ك) سەردانیان كردبوو. 
لەدیدارێكدا كە(رزگار علی) كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و هەڤاڵان (دكتۆر سۆران جمال تاهیر، دكتۆر میران محمد، بورهانی سەعید سۆفی) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و (سالار سەرحەد) ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانیەكان ئامادەی بوون، (رزگار علی) جەختی لەسەر گرنگی كاری پێكەوەیی و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە، ووتی: یەكێتیی بەئەركی خۆی دەزانێت كاربكات لەپێناو یەكخستنەوە و رێكخستنی نێو ماڵی كوردستان و پاراستنی پێگەو ڕۆڵی كورد لەعێراق و دەستەبەركردنی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان.
سەبارەت بەبارودۆخی عێراق، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) ئومێدی خواست كەحكومەتی نوێ بەسەرۆكایەتی (مستەفا كازمی) چارەسەركردنی كێَشە وگرفتەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغداد بكاتە كاری لەپێشینەی خۆی.
لەدیدارەكەدا وەفدی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمیان لە(ی.ن.ك) كرد و جەختیان لەسەر گرنگی پاراستن و پتەوكردنی پەیوەندی ودۆستایەتی هەردوولا كردەوە، ئومێدیشیان خواست یەكێتیی لەهەوڵ وكۆششەكانی بەردەوام بێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و قەیرانانەی كەهەرێمی كوردستان وعێراق دووچاری بووە.
وەفدی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان پێكهاتبوون لەبەرێزان (كامیل حاجی علی) بەرپرسی دەستەی كارگێری و  (ئەنوەر عەنەبی، دكتور عبدالله وەرتی، ماموستا حسن حسین) ئەندامانی دەستەی كارگێری و (ماموستا ئالان بەرزنجی) ئەندامی سەركردایەتی و (مەلا حمدی شارباژێری) بەپرسی پەیوەندییەكانی سلێمانی وهەڵەبجە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو