نوێترین زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی‌ وه‌فدی‌ هه‌رێم له‌ به‌غدا

  2020-05-07 17:05      807 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆبونەوەکان سبەینێش ٥/٨ بەردەوام دە‌بن‌

كۆبوونە‌وە‌كانی وه‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی عێراق بە‌ردە‌وامن بۆ دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌ری گونجاوی هەردوو پرسی نە‌وت ودابینکردنی ماف وشایستەداراییەکانی ھەرێم لە بەرامبەر پابەندیەکانی ھەرێم بە ئیلتزاماتەکانی.
سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌بارە‌ی ناوە‌ڕۆكی كۆبوونە‌وە‌كان، رایگە‌یاند: لەگفتوگۆكاندا سەرەڕای خستنەڕووی زانیاری ودۆکیۆمێنتەکان وئاڵوگۆڕکردنیان چە‌ند پێشنیارێکی گونجاو گە‌ڵاڵە‌ كراون، وە‌ك چارە‌سە‌ر بۆ پرسەكانی نە‌وت و ماف وشایستەداراییەکانی ھەرێم، و چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان و نەوت وبەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ وچەند ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی تیایدا بەشدارن، وا بڕیاریشە کۆبونەوەکان سبەینێش ٥/٨ بەردەوام دە‌بن‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو