‌ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای سیاسی نامه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ مسته‌فا كازمی‌ كرد

  2020-05-08 21:39      283 جار بینراوە        کۆمێنت
‌نامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای سیاسی بۆ مسته‌فا كازمی‌

به‌ڕێز مسته‌فا كازمی‌ ده‌وڵه‌تمه‌داری‌ عێراق

سڵاوێكی‌ گه‌رم
په‌رله‌مانی‌ عێراق، به‌ زۆرینه‌ی‌ رێژه‌یی، جه‌نابتان و زۆرینه‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌، وه‌كو سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و حكومه‌تی‌ نوێی عێراق، په‌سند كرد.
هه‌ڵبژاردنی‌ یٔه‌م كابینه‌یه‌، له‌ دۆخێكی‌ جیهانی‌ و یٔیقلیمی‌ ناوخۆیی دژواردا، كه‌ جگه‌ له‌ مه‌ترسیه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا، قه‌یرانی‌ دارایی كوشنده‌و كێشمه‌كێشی مه‌ترسیداری‌ سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و یٔیقلیمیش، به‌رپرسیارێتی‌ كابینه‌كه‌ قوڕستر بووه‌.
یٔه‌وه‌ی‌ عێراق دووچاری‌ قه‌یران هاتووه‌، یه‌كێتی‌ به‌رده‌وام، په‌یڕه‌وی‌ له‌ رێبازی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال كردووه‌و ده‌كات، كه‌ كورد و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌، به‌شێكی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بن، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هاوسه‌نگی‌ له‌نێوان پێكهاته‌كانی‌ عێراق و به‌غداد و هه‌رێمی‌ كوردستان.
یٔاشكراشه‌، جگه‌ له‌ كێشه‌ی‌ تیرۆرستان و پاشماوه‌ی‌ هێزی‌ رووخاوی‌ سه‌دام، پابه‌ند نه‌بوون به‌ ده‌ستووری‌ هه‌میشه‌یی عێراق، هه‌تا راده‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كوردستان و ده‌ستی‌ ده‌ستی‌ كردن به‌ ماده‌ی‌ (140)ی‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، وه‌كو كارتی‌ فشار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی‌ به‌غداوه‌، به‌شێكی‌ بنچینه‌یی كێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی‌ نێوان به‌غدادو هه‌ولێرن، یٔه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، یٔه‌گه‌ر ماده‌كانی‌ ده‌ستوور دوور له‌ روانگه‌ی‌ ته‌سكی‌ ده‌سه‌ڵاتخوازی‌ یٔه‌م و یٔه‌و پێكهاته‌، جێبه‌جێی‌ كرابان، بێگومان عێراق ده‌یتوانی‌ له‌كێشه‌ی‌ نه‌خوازراوی‌، به‌ قه‌یرانی‌ دارایی و گه‌نده‌ڵی، خۆی بپارێزێ.
به‌ڕێز كازمی‌ و كابینه‌ی‌ نوێی عێراق، به‌رپرسیارێتی‌ گه‌وره‌و هه‌ستیاریان له‌سه‌ر شانه‌، كه‌ یٔه‌گه‌ر به‌ هاوكاری‌ هه‌موو لایه‌ك دابین نه‌كرێ و شه‌قامی‌ ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریش رازی‌ نه‌كرێ، سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر نابێ.
هێزه‌ كوردستانییه‌كانیش، پێویسته‌، كێشه‌ لاوه‌كییه‌كان یٔارام بكه‌ینه‌وه‌و ریزی‌ كوردایه‌تی‌ یه‌ك بخه‌ینه‌وه‌، به‌ یٔاراسته‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان له‌ به‌غداد، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستووری‌ عێراق و رێكه‌وتنی‌ سیاسی و یٔابووری‌ نوێ، به‌و یٔومێده‌ی‌، ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه‌، له‌ كوردستانیشدا، داخوازیه‌ بنچینه‌ییه‌كانی‌ خه‌ڵك، له‌ پێشه‌وه‌دا مووچه‌و گرفته‌كانی‌ بازاڕ و كاسبی و پرۆژه‌كان دابین بكرێ، دۆخه‌كه‌ له‌خۆبوردن و سیاسه‌تی‌ به‌رپرسیارێتی‌ نوێی گه‌ره‌كه‌.
جارێكی‌ تر به‌هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ڕێز مسته‌فا كازمی‌ و كابینه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ین.

یٔه‌نجومه‌نی‌ باڵای
سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی‌
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
8/5/2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو