مستەفا کازمى: موچەى خانەنشینان دابەشدەکرێت

  2020-05-09 09:54      442 جار بینراوە        کۆمێنت

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەرەی فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاندوە: خانەنشینان و کەسانی کەمدەرامەت بەشێکن لەهاونیشتیمانیانی ئەم وڵاتە و گرنگی پێدان بە ژیان و گوزەرانیان بەشێکی سەرەکی دەبێت لەئەرکی حکومەتی نوێ.
ئاماژەی بەوەشکردوە، موچەی خانەنشینان و هەمو ئەو کەسانەی رۆڵیان لە خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتدا هەبوە، خەرج دەکرێت و حکومەتی لە خزمەتی ئەو چین و توێژانەدا دەبێت.
موچەی خانەنشینانی عێراق لەسەرەتای هەمو مانگێکدا دابەشدەکرێت، بەڵام بۆ ئەم مانگە دابەشکردنی موچەکانیان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبێت دواکەوتوە و بەرپرسانی وەزارەتی داراییش رونکردنەوەیان لەبارەی هۆکارەکەی نەداوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو