تووشبووانی كۆرۆنا له‌جیهاندا گه‌یشته‌ زیاترله‌ 4 ملیۆن كه‌س

  2020-05-09 11:02      114 جار بینراوە        کۆمێنت

میدیاكانی جیهان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە زیاتر لە 4 ملیۆن و 15 هەزار كەس، ئەمریكاش لەرووی ژمارەی توشبووانەوە لەپلەی یەكەمی وڵاتانی جیهاندایە و زیاتر لەملیۆنێك و 322 هەزار كەس لەو وڵاتە توشی كۆرۆنا بوون.
لەكۆی جیهاندا تا ئێستا زیاتر لە 276 هەزار و 200 توشبو بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، كە لەژمارەی گیانلەدەستدانیشدا بەهەمان شێوە ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە و و زیاتر لە 78 هەزار و 600 توشبو لەو وڵاتە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا لەجیهاندا زیاتر لەیه‌ك ملیۆن و 387 هەزار كەسیش لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، لەو لایەنەشەوە بەهەمان شێوە ئەمریكا لەپلەی یەكەمدایە و تا ئێستا 223 هەزار و 700 تووشبوو لەو وڵاتە لەكۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو