سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

  2020-05-09 12:06      267 جار بینراوە        کۆمێنت

سبەینێ‌ سەركردایەتی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی سیاسی هەرێم و بەغداد كۆدەبێتەوە.
فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKNOW راگەیاند:رۆژی یەك شەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و عێراق.
سەبارەت بە وەزارەتی داد لەكابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، وەزارەتی داد پشکی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، بۆ ئەو مەبەستەش كاندیدیان دەست نیشان كردوە، ناوەكەی ئاراستەی سەرۆك وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەى رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو