ترامپ: كۆرۆنا لەناودەچێت و ناگەڕێتەوە

  2020-05-09 15:59      145 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: ڤایرۆسی كۆرۆنا بەبێ‌ بەكارهێنانی جۆرەكانی ڤاكسینیش لەناو دەچێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: ئەگەری زۆرە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەبێ‌ بەكارهێنانی جۆرەكانی ڤاكسین و لەوادەیەكی دیاریكراودا كۆرۆنا نەمێنێت و سەرلەنوێ بڵاونەبێتەوە، بەڵام پێدەچێت لەوەرزی پاییزی داهاتوودا، لەچەند وڵاتێكدا بڵاوببێتەوە، وتیشی: لەماوەی ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی چەندین ڤایرۆس بوونەتەوەو تا ئێستاش ڤاكسینێك بۆ لەناوبردن و بنبڕكردنیان نەدۆزراوەتەوە، بەڵام دواتریش ڤایرۆسەكان لەناوچوون و سەرلەنوێ‌ بڵاونەبوونەتەوە.
ئاشكراشیكرد، بەدڵنیایی لەئێستادا ناوەندەكانی توێژینەوە لەسەرانسەری جیهان سەرقاڵی پەرەپێدانی جۆرێك لەڤاكسینن بۆ بنبڕكردنی كۆرۆنا، بەڵام ڤایرۆسەكە لەناودەچێت و ناگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو