لاهور شێخ جەنگی: پێویستە دەستووری عیراق بكرێتە چوارچێوەی كاری حوكمڕانی و كێشەكان چارەسەربكرێن

  2020-05-09 17:34      183 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە (9/5/2020) لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ژێنین پلاسچێرت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبووەوەو لەدیدارێكدا  گفتوگۆیەكی هەمەلایەنەو تێروتەسەل لەسەر پرسە گرنگ و هەنوكەییەكانی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان كرا. 
لەدیدارەكەدا لاهور شێخ جەنگی هیوای خواست كە حكومەتی نوێی عیراق بەسەرۆكایەتی موستەفا كازمی سەركەوتووبێت و بتوانێت كار لەسەر چارەسەرەكان بكات و ژینگەیەكی دروست بهێنێتە كایەوە كە خزمەتی باشتری هەموو پێكهاتەكانی عێراق بكات.
هەر لەدیدارەكەدا باس لەپەیوەندیەكانی نێوان بەغداو هەولێر كرا، كە پێویستە هەردوولا لەنزیكەوە كاربكەن بۆئەوەی بتوانن بەڵێنەكان بۆ میلەتەكەمان جێبەجێ بكەین و پێویستە دەستووری عیراق بكرێتە چوارچێوەی كاری حوكمڕانی لەعیراقدا.
هاوسەرۆكی یەكێتی باسی لەوەشكرد، ئاماژە بەدوایین گەشەكردنەكان باس لەداواكاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرا بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزی و رێگەكانی جێبەجێكردنی بۆ ئەوەی بتوانرێت دەسەڵات و سەرچاوەكان بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە دابەش بكرێت. 
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ كرا لەسەر پەتای كۆرۆناو هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی و بەتایبەت بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ كۆنترۆڵكردنی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو