ئەڵمانیا گومانی لەئەمریكا هەیەو داوای بەڵگە دەكات

  2020-05-09 20:08      173 جار بینراوە        کۆمێنت

هەواڵگری ئەڵمانیا بەگومانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گومانی لەچیرۆكەكانی کۆشکی سپی هەیەو دەسەڵاتدارێتی چینیش ئامادەییان بۆ لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە پیشانداوە.
ئەمە لەکاتێکدا کە ترامپ دەڵێت: من بەڵگەم بەدەستەوەیە ئەو ڤایرۆسە لەتاقیگەیەکی چینەوە بڵاوبۆتەوەو چاودێرانیش پێیانوایە مەبەستی شاری وهانە.
گۆڤاری دێرشپیگلی ئەڵمانی ئاماژەی بەڕاپۆرتێکی هەواڵگری ئەڵمانیاداوە تیایدا گومانیا خستۆتە سەر بۆچوونی ئەمریکییەکان سەبارەت بەسەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئەو تۆمەتانەی کەبۆ پەردەپۆشکردنی ئەو پەتایەو گۆڕینی ئاراستەکەی لای خەڵکی ئەمریکی و کۆنترۆلکردنی لەو ڕێگەیەوە.
بەپێی راپۆرتەکە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی پێشوو رایگەیاند: ئەوانە چەند بەڵگەیەکیان لەبەردەستدایە دەیسەلمێنێ لەتاقیگەیەکی چینیەوە سەری هەڵداوەو گومانی ئەوەشیان نییە ئەمە کاری مرۆڤ بێت.
شپیگل ئاشکرایکردووە، هەواڵگری ئەڵمانیا داوای لەهاوپەیمانی هەوڵگری کرد کە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات ئەو بەڵگانەی کەتۆمەتن بیخاتە بەردەست و بەریتانیاو کەنەداو ئوسترالیاو نیوزلەندە نایانەوێ پشتگیری لەو بۆچوونانەی ئەمریکا بکەن.
چین لای خۆیەوە داوایکردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی رێکخراوی تەندروستی جیهان پێک بهێندرێت.
ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاینی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش پێیوایە، ئەو تۆمەتانەی ئەمریکا بەئەنقەستەو بۆئەوەیە سەرنجی رای گشتی رابکێشێت.
پێشترش هەریەک لەئەڵمانیاو فەرەنساو بەریتانیا داوایان لە چین کردبوو شەفاف بێت و رووی ڕاستەقینەی ئەو ڤایرۆسە بەبێ پێچو پەنا ئاشکرا بکات. 
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو