ئەمریكا رێگرە لەپڕۆژە بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایش

  2020-05-09 22:10      155 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمریكا لەئەنجومەنی ئاسایش رێگری لەپڕۆژە بڕیاریك دەكات سەبارەت بەكۆتاییهێنان بەڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەكان لەسەرانسەری جیهاندا بەمەبەستی كار ئاسانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا. 
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان دوو مانگ لەمەوبەر بیرۆكەی پڕۆژە بڕیارێكی لەو بارەیەوە خستووەتەڕوو، بەڵام دوای چەندین هەفتە دانوستان و مشتومڕ لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە بڕیارەكە، سەرەنجام لەدوایین ساتەكاندا ئەمریكا پشتیوانیی خۆی لەپڕۆژە بڕیارەكە كشاندەوەو رایگەیاند: چین رێگری كردووە لەئەنجامدانی هەندێك گۆڕانكاری تیایدا. 
دیپلۆماتكاران دەڵین: جەنگی زارەكیی نێوان چین و ئەمریكا لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكاری سەرەكیی ئەو بنبەستەیە كە پڕۆژە بڕیارەكەی تێكەوتووە. 
چەند سەرچاوەیەكی تریش ئاماژەیان بەوەكردووە ناوهێنانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەپڕۆژە بڕیارەكەدا هۆكاری سەرەكیی ئەو هەڵوێستەی ئەمریكا بووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو