ئێران: ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  2020-05-10 12:01      172 جار بینراوە        کۆمێنت

عه‌لی ره‌بیعی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: كه‌ حكومه‌تی تاران ئاماده‌یه‌ ته‌واوی ده‌ستگیركراوه‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگۆڕێته‌وه‌.
وتیشی، ئێران ئاماده‌یه‌ گفتوگۆی ته‌واو ده‌رباره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان بكات، به‌ڵام هێشتا ئه‌مریكا وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌.
له‌ماوه‌ی رابردوودا و به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران و واشنتن ئاڵۆزییه‌كی زۆری تێكه‌وت و ئاستی گرژییه‌كان گه‌یشته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی ئێران بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق مووشه‌كباران بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو