بەهۆی زیادبوونی جموجۆڵەكانی داعش، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەركەكانیان لە عێراق دەستپێبكەنەوە

  2020-05-10 15:56      101 جار بینراوە        کۆمێنت

لێپرسراوێكی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند لەسەر داوای لایەنی عێراق و بە پێی ڕەوشەكە، ڕەنگە لە وەرزی هاوین ئەركەكانیان لە عێراق دەستپێبكەنەوە.
بات وایت  لێپرسراوێكی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش "بە سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی ڕاگەیاندووە لە كاتێكدا هێزە ئەمنییەكانی عێراق جەختیان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، تیرۆریستانی داعش لەمانگی نیساندا پەلامارەكانیان زیادكردووەو نزیكەی ١٥١ پەلاماریان ئەنجامداوە. 
ئاماژەی بەوەشكرد كە لەسەر داوای لایەنی عێراق و بەپێی ڕەوشەكە، ڕەنگە لە وەرزی هاوین ئەركەكانیان لە عێراق دەستپێبكەنەوە و لە ئێستادا لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق لە گفتوگۆدان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو