رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران لە بەرزبوونەوەدایە

  2020-05-11 16:13      102 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 1638 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 45 كەسیش بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1638 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 45 كەسیش گیانیان لەدەستداوە‌.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی تووشبوان بە كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 109 هەزارو 286 كەس، رێژەی مردوانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 6685 كەس، هەروەها 87 هەزارو 422 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو