مستەفا كازمی و دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  2020-05-11 21:01      106 جار بینراوە        کۆمێنت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكی حكومەت عیراق ئەنجامدا و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێكرد.
لەبەیاننامەیەكدا نوسینگەی كازمی بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەتەلەفۆن لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە پەیوەندی پێوە كراوەو پیرۆزبایی لێكردووە بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق.
بەپێی بەیاننامەكە ترەمپ ڕایگەیاندووە، عیراق وڵاتێكی بەهێزە و ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە ناوچەكەدا بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمایەتی ونێودەوڵەتی.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە ترەمپ بە كازمی ڕاگەیاندووە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سورە لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕیووە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری ئابوری پێویست بۆ پشتیوانی لە ئابوری عێراق" كە بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوتەوە زیانی گەورەی پێگەیشتووە.
نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوولا رێككەوتوون لەسەر فراوانكردنی پەیوەندییەكان لەبواری ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا و گەشەپێدانی هەوڵی وەبەرهێنان لەبواری ئابوری بەشێوەیەك، كە لەبەرژەوەندنی هەردوو وڵات بێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو