عیراق لەمساڵدا 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

  2020-05-12 00:14      108 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە ماوەی 4 مانگی ئەمساڵدا، عیراق 11 ملیار دۆلار زیانی بەر كەوتووە.
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت "سۆمۆ" بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا عیراق 409 ملیۆن و 96 هەزار و 972 بەرمیل نەوتی بە بەهای 38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك فرۆشتووە، تێكڕای داهاتەكەش گەیشتووەتە 15 ملیار و 391 ملیۆن و 201 هەزار دۆلار.
لە كاتێكدا لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2019دا، عێراق 423 ملیۆن و 284 هەزار و 489 بەرمیل نەوتی بە نرخی 62 دۆلار فرۆشتووە و داهاتەكەی گەیشتووەتە زیاتر لە 26 ملیار و 275 ملیۆن دۆلار.
بەو بەراورد كردنە، عیراق لە 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، نزیكەی 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو