وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی سه‌ردانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌كات

  2020-05-12 10:21      300 جار بینراوە        کۆمێنت

وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی شاناز برایم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست ده‌كات.
وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌چنه‌ گوڵه‌خانه‌و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ لای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، تاوتوێكردنی پرسه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یه‌.
 هه‌روه‌ها توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو حزب ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو