مستەفا كازمی شەش وەزارەتی كابینەكەی بە وەكالەت پڕدەكاتەوە

  2020-05-12 14:57      162 جار بینراوە        کۆمێنت
ساتی دەنگدان بە کابینەکەی کازمی لەپەرلەمانی عێراق

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەكۆی حەوت وەزارەت شەش وەزارەتی كابینەكەی بە وەكالەت پڕدەكاتەوە.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆی حەوت وەزارەت، شەش لەو وەزارەتانەی كە كاندیدەكانیان لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگیان پێ نەدرا، یان كاندیدیان نەبوو، لەلایەن چەند وەزیرێكی دیكە بەوەكالەت پڕ دەكاتەوە، "عەلی حەمید وەزیری پەروەردە بۆ وەزارەتی بازرگانی" و "نەبیل كازم وەزیری خوێندنی باڵا بۆ وەزارەتی داد" و "ناسڕ حسێن وەزیری گواستنەوە بۆ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران" و "عەلی حەیدەر وەزیری دارایی بۆ وەزارەتی نەوت" و "عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوان بۆ وەزارەتی رۆشنبیری" و "عەبدولكەریم هاشم بریكاری وەزیری دەرەوە بۆ بەرێوەبردنی وەزارەتی دەرەوە" بە وەكالەت راسپێردراون، چەند سەرچاوەیەكیش باس لەوە دەكەن كە پێدەچێت وەزارەتی دەرەوە تا دانانی كەسێك بۆ ئەو پۆستە، لەلایەن خودی كازمی-یەوە بەڕێوەببرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو