ئاو خواردنەوە لەم كاتانەدا زیانی هەیە

  2018-07-30 16:43      214 جار بینراوە        کۆمێنت

خواردنەوەی ئاو پێویستە و سوود بە هەموو ئەندامەكانی جەستە دەگەیەنێت، بۆیە دەبێت رۆژانە بە بەردەوامی و بەبڕی پێویست ئاو بخورێتەوە.
بەپێی دوایین لێكۆڵینەوە دەركەوتووە سەرەڕای سودەكانی بەڵام لە هەندێك كاتدا ئاو خواردنەوە زیان بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت:
١. ڕاستەوخۆ لەپێش و دوای نانخواردن، خواردنەوەی ئاو لەم دوو كاتەدا رێ لە گەدە دەگرێت ترشەڵۆكی پێویست دەربدات بۆ شیكردنەوەی خۆراكەكان و ناهێڵێت بەباشی ماددە خۆراكییەكان بمژرێت، بۆیە واباشترە خواردنەوەی ئاو 30خولەك لەپێش و دوای نانخواردن بێت.
2.هەندێك كەس پێیان وایە ئاوخواردن پێش خەوتن بەسودە بۆ خەوێكی خۆش و ئارام، بەڵام ئاوخواردنەوە پێش خەوتن دەبێتە هۆی تێكچوونی خەو و بەخەبەرهاتنەوە بۆ چەند جارێك،  واباشترە 30 خولەك پێش خەوتن ئاو بخورێتەوە.
3. ئاو خواردنەوە دوای وەرزشكردن دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و هەستكردنی بە ماندووێتی و سەر ئێشە و سەرگێژخواردن، بە تایبەت ئەگەر ئاوەكە سارد بێت، بۆیە واباشترە دوای وەرزشكردن كەمێك چاوەری بكرێت پاشان ئاوەكە بخورێتەوە.
4. خواردنەوەی ئاوی سارد: هەندێك كەس بەردەوام وەك خوییەك ئاوی سارد دەخۆنەوە بە تایبەت لە وەرزی هاوین كاتێك هەست بە گەرما دەكەن یان دوای بەربانگ لە مانگی رەمەزاندا، كە ئەمەش زیانێكی زۆر بەجەستە دەگەیەنێت، بۆیە واباشترە ساردێكی ئاسایی بێت نەك سەهۆڵاو.
خواردنەوەی ئاوی سارد لە بەیانیاندا كاری هەرس تێكدەدات و دەبێتە هۆی هەوكردنی قوڕگ و كۆئەندامی هەناسە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو