لەرووسیا رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا دەبن

  2020-05-12 18:14      107 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 10 هەزار و 899 تووشبووی كۆرۆنا لە رووسیا تۆماركراون، كە زیاتر لەنیوەیان لەمۆسكۆ و هەرێمەكانی دەوروبەرن و نزیكەی 10 رۆژیشە رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆماردەكرێن.
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە هەرچەندە ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە بەرزدەبێتەوە، بەڵام تەنها دوو هەزار و 116 كەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەراورد بەرێژەی زۆری توشبووان و  ئەو وڵاتانەی كە ژمارەی تووشبووان تیایاندا نزیكە لە رووسیا، زۆر كەمترە.
 ئەمە لەكاتێكدا كە هەر ئەمڕۆ میدیاكانی رووسیا بڵاویانكردەوە دمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كرملن تووشی كۆرۆنا بووەو پێشتریش سەرۆك وەزیران تووشی كۆرۆنا بووبوو.
 بەپێی دواین ئامار، تا ئێستا 4 ملیۆن و 292 هەزارو 506 كەس لەجیهان تووشی كۆرۆنا بوون و 288 هەزار كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 544 هەزارو 917 كەسیش چاكبوونەتەوە، لەزۆری ژمارەی تووشبوانیش ئەمریكا لەپلەی یەكەم و ئیسپانیا دووەم و رووسیا سێیەم و بریتانیا چوارەم و ئیتاڵیا پێنجەم و فەرەنسا لەپلەی شەشەم دێن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو