یەكێتیی و یەكگرتوو پەیوەندییەكانیان پتەوتر دەكەن

  2020-05-12 18:55      115 جار بینراوە        کۆمێنت

وەفدێکی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12-5-2020 لەشاری سلێمانی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد و لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوە.
دوابەدوای كۆبوونەوەكەش  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا د. سۆران جەمال تاهیر لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتی ڕایگەیاند: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان و پەیوەندییەكانی خۆمان لەگەڵ لایەنەكان پتەوتر دەكەین، باسی لەوەشكرد كە بژیوی هاووڵاتییان لە كارنامەی كۆبوونەوەكانی ئێمەدایە و لە هەوڵەكانماندا بەردەوام دەبین هەتا مووچە پاشەكەوت نەكرێت و دابەشبكرێت، وتیشی: لەكۆبوونەوەكەدا بەرنامەیەكی تەندروست دانرا بۆ حكومڕانییەكی تەندروست لەكوردستاندا.
هاوكات مستەفا عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی وتی: پەیوەندییەكانی ئێمە یەكێتی لەرابردوودا پەیوەندییەكی سپی و جوان بووە، بڕیارماندا درێژەی پێبدەین و توندوتۆڵتری بكەین.
ڕاشیگەیاند لایەنە سیاسییەكان كۆكن لەسەر لامەركەزییەت و بابەتی لامەركەزییەت بەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لامەركەزییەت خزمەت بە هەرێمی كوردستان دەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو