پەیامی یەكێتیی پتەو كردنی ئاشتەوایی و یەك ریزییە

  2020-05-12 20:42      193 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكێتیی ویەكگرتووی ئیسلامی پتەو كردنی پەیوەندییەكانیان دووپات دەكەنەوە
وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی قادر عەزیز كارگێری مەكتەبی سیاسی سەردانی بارەگای یەكگرتوی ئیسلامی كوردستانی كرد لەشاری سلێمانی و لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لێكرا.
لەكوبونەوەیەكدا قادر عەزیز جەختی لە گرنگیدانی سەكردایەتی نوێ یەكێتیی بەتوند و تۆڵكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا و سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكان كردو وتی: یەكگرتوو هێزێكی گرنگە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی دەبێت رێزلە دید و بۆچوونیان بگیرێت.
وتیشی: لەپێناو بونیادنان و داڕشتنەوەی پەیوەندی دروست وپتەو و هاوچەرخ سەردانەكانمان بۆ لای سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق بەردەوامی دەبێت و لەئایندەیەكی نزیكدا سەردانی لایەنەكانی تریش دەكەین، هەروەها باسی لە بژێوی و ژیانی هاووڵاتیان كرد كەبەقوناغێكی سەختدا تێ دەپەڕێت، كە دەبێت یەكێتیی و سەرجەم پارت ولایەنە سیاسیەكان هێز و تواناكانیان یەك خەن، بۆ چارەسەر كردنی كێشە و دۆسێ هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بۆ بەدەست هێنان و زامن كردنی مووچەو بودجەی هەرێمی كوردستان.
لەلایەن خۆیەوە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ڕایگەیاند یەكگرتووی ئیسلامی پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پتەوتر دەكات و لە پەرلەمان و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش  فراكسیۆنەكەیان پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی توند وتۆڵتر دەكات.
جەختی لەوەشكردەوە، هەموو لایەنەكان دەبێت پێكەوە كار بكەن بۆ چارەسەری كێشەكان و لایەنە سیاسییەكان كۆكن لەسەر لامەركەزییەت كە لە بەرنامەی حكومەتی هەرێمی جێگیر كراوە و خزمەت بە هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانی سەرجەم شارەكان دەكات.

پەیامی یەكێَتیی پتەو كردنی ئاشتەوایی و یەك ریزییە 
لەلایەكی دیكەوەو لە چوارچێوەی بەهێز كردن و دراشتنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەكان، وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی قادر عەزیز كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئەمرۆ سێ شەممە (12/5/2020) سەردانی جوڵانەوەی نەوی نوێ-ی كرد لەشاری سلێمانی.
سەرەتا قادر عەزیز باسی گرنگیدانی یەكێتیی بەپەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەكان كرد بەدەر لە جیاوازی بیروڕا، و ڕایگەیاند پەیامی یەكێتیی پاراستنی یەك ریزی و ئاشتەوایی نێوان لایەنەكانە و هەوڵی چارسەر كردنی كێشە و گیرو گرفتەكانە.
سەبارەت بەپرسی لامەركەزی وتی لامەركەزی لەدەستور و بەرنامەی كاری حكومەتدا هاتووە وەك شێوازێكی هاوچەرخی حوكمڕانی و دابەش كردنی دەسەڵاتەكان بۆیە نابێت تەفسیری خراپ ولێكدانەوەی هەڵەی بۆ بكرێت.
لەلایەن خۆیەوە دكتۆر سۆران جەمال تاهیر لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان وتی ئەم سەردانانە لەچوارچێوی گرنگیدانی سەركردایەتی یەكێتیە بەجۆر و شێوازی پەیوەندییەكانی و رێكخستن و دانان بەرنامەی كاری هاوبەش لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەكان، جەختیشی كردەوە كە یەكێتیی دژی تێكدانی پەیوەندی نێوان لایەنەكانە و لەگەڵ سەروەری یاسا و سەرقاڵی دابین كردنی بژێوی ژیانی خەڵكە و پێوایە یەك رَیزی نێو حزب ولایەنە سیاسیەكان دەبێتە هەوێَنی یەك ریزی كۆمەڵگا و میللەت، بەپێویستیشیزانی هەموو لایەك بەرپرسیاریەتی هەوڵی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكان بدەن.
لەلایەن خۆیانەوە سەكردایەتی سیاسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی شاندی یەكێتیان بەگرنگ زانی ئامادەیی خۆیان بۆ كاری هاوبەش لەسەرئاستی ئەنجومەنە خوجێیەكان و پەرلەمانی كوردستان كە بچێتە خزمەتی چارسەركردنی كێشەی و قەیرانەكانی هاوڵاتیان دەربڕی.
 
هەر ئەمڕۆ وەفدەكەی یەكێتی سەردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی كردبوو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو