بەریتانیا مووچەو كرێی ئەو كەسانە دەدا كە بەهۆی كۆڕۆنا كارو داهاتیان نەماوە

  2020-05-12 20:56      157 جار بینراوە        کۆمێنت
لەندەن

حكومەتی بەریتانیا لەچەند مانگی رابردوودا 80%ی مووچەو كرێی هەموو ئەو كەسانەی داوە كەبەهۆی پەتای كۆڕۆناوە لەو وڵاتە كارو داهاتیان نەماوە كە ژمارەیان 7 ملیۆن و نیو كەسە، ئەمڕۆش بڕیاریدا تا مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، واتا تا چوار مانگی تر بەردەوام بێت و تا رێژەی 2500 پاوەندیش مانگانە (زیاتر لە 3 هەزار دۆلار)، بدا بەو كەسانە، بەگوێرەی رێژەی مووچەو كرێكانیان. بەڵام داوا لە كۆمپانیاكانیش دەكرێت لەمانگی ئابەوە، ئەوانیش بەشداریی بكەن لەو پلانە، چونكە تا ئێستا مانگانە 14 ملیار پاوەند لەسەر حكومەت كەوتووە. 
سەرچاوە: bbc- the independent

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو